• لە ئێستا دا هیچ ئاگانامەیەکت نیە.

بەکارهێنانی پۆرتاڵی WebMail چاپی بکە

  • webmail, سیستمی ئیمێڵ
  • 244

یەکێکی تر لە خزمەتگوزاریە ناوازەکانی هۆستکورد بریتیە لە پۆرتاڵی وێب مەیڵ، بە شێوەیەك کە کڕیارانی هۆستی لینوکس دەتوانن سودمەند بن لێی. کار کردنی ئەم پۆرتاڵە بە شێوەیەکە کە دەتوانی وەک مەیڵ سیرڤسێکی ئۆنلاین بە کاری بهێنی هەر وەك هۆتمەیڵ و یاهوو و ... چەندینی تر بە بێ بەکارهێنانی Client Software.

 

  • سەرەتا بۆ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریە پێویستە بچیتە سەر سەب دۆماینی webmail.yourdomain.com کە yourdomain.com بریتیە لە دۆمەینەکەت واتە (پێشگری webmail پاشان . پاشان دۆمەینەکەت)، یان yourdomain.com/webmail واتە پاشگری webmail دەخەیتە سەر دۆمەینەکەت. بەڵام باشترە بە شێوەی SubDomain بە کاری بهێنیت.

Address bar

  • ڕاستەوخۆ پانێڵەکە دەکرێتەوە و داوای نوسینی ئیمێڵ و وشەی نهێنی دەکات. بیاننوسە و پاشان کلیك لە سەر "Log in" بکە.

  • پاشان دیالۆگی دەستپێکی پۆرتاڵ دەکرێتەوە کە داوات لێ دەکات یەکێك لە پۆرتاڵەکان هەڵبژێری. (هۆست کورد دوو پۆرتاڵ بە کار دەهێنێت کە یەکێکیان RoundCube ەو ئەوی تریان Horde یە)، Round Cube یەکێکە لە ئەپە بەهێزەکانی ڕێکخستنی ئیمێڵ پێمان باشە RoundCube هەڵبژێری بە کلیك کردن لە سەری یان کلیك کردن لە سەر دوگمەی Open.
    ئەگەر ویستت چی تر ئەم دیالۆگی ددەستپێکە نیشان نەدات و ڕاستەوخۆ بچێتە ناو ئیمێڵەکەتەوە ئەوا چێك بۆکسی "Open my inbox when I log in" چالاك بکە.

 

  • ڕاستەوخۆ دوای کلیک کردن لە سەر Round Cube یان Horde ئینبۆکسەکەت دەکرێتەوە، کە شێوازێکی مۆدێرنی هەیە و زۆر تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت و دەتوانی ئیمێڵەکانتی لە ڕێیەوە ڕێك بخەی.


ئەم وەڵامە سودی هەبوو؟

» بگەڕێوە