• لە ئێستا دا هیچ ئاگانامەیەکت نیە.

چۆن ئیمێڵ دروست بکەم؟ چاپی بکە

  • ئیمێڵ, دروست کردنی ئیمێڵ, ئیمێڵ لە cPanel
  • 257

بێگومان یەکێك لە تایبەتمەندیە هەرە گرنگەکانی هۆستی تایبەت یان ماڵپەڕ بریتیە لە تایبەتمەندی دروست کردنی ئیمێڵە تایبەت بە ناوی کۆمپانیاکەتەوە.

لەم بابەتە دا باسی ئەوە دەکەین کە چۆن دەتوانی ئیمێڵی تایبەت بە خۆت دروست بکەی لە ژێر دۆمەینی کۆمپانیاکەت..

ئیمێڵ چیە؟

ئیمێڵ هەر وەك لە ناوەکەی دا دیارە بریتیە لە خزمەتگوزاری ناردنی نامە بە شێوەی ئەلیکترۆنی Electronic Mail یان E-Mail کە کارئاسانی تەواو دەکات لە ناردنی پەیامەکانت بۆ کەسی بەرامبەر بە خێراترین کات، کە ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندیە ناوەزەکانی.

 

چۆنێتی دروست کردنی ئیمێڵ:
بۆ ئەوەی بتوانی ئیمێڵی تایبەت بە کۆمپانیاکەت دروست بکەی لە هۆست کورد، پێویستە دۆمەین و پاکێجێکی هۆستینگ ت هەبێت (لینوکس، ویندۆز یان تایبەت).

سەرەتا بچۆرە ناو هەژمارەکەت لە هۆست کورد.

پێویستە ئیمێڵ و وشەی نهێنی هەژمارەکەت بنوسی بۆ چوونە ناوەوە، پاشان ڕاستەوخۆ پانێڵی کڕیارانت بۆ دەکرێتەوە.

کلیك لە سەر بەشی خزمەتگوزاری بکە.

 

دواتر لە پەڕەی خزمەتگوزاریەکاندا ئەو پاکێجە هەڵبژێرە کە دەتەوێ بە کاری بهێنی.

 

دوای ئەمە ڕاستەوخۆ پەڕەی تایبەت بە پاکێجەکەت بۆ دەکرێتەوە کە لە ڕێیەوە دەتوانی خزمەتگوزاریەکەت ڕێکبخەی.

بۆ دروست کردنی ئیمێڵ دەتوانی ٣ ڕێگا بە کار بهێنی..

ڕێگای یەکەم:

ڕاستەوخۆ لە ڕێی بەشی دروست کردنی ئیمێڵی خێراوە لە پانێڵی خزمەیگوزاری دەتوانی بە خێرایی ئیمێڵ دروست بکەی. 

لە بەشی ناو دا ناوەکە بنوسە و لە بەشەکەی تر دا وشەی نهێنی بنوسە و پاشان کلیك لە سەر دوگمەی "دروستی بکە" بکە.

 

ڕێگای دووەم:

لە بەشی بەستەری خێرا دا کلیك لە سەر هەژمارەکانی ئیمێڵ بکە، ئەوا ڕاستەوخۆ دەتگوازێتەوە بۆ بەشی هەژمارەکانی ئیمێڵی تایبەت بە کۆنتڕۆلی هۆستەکەت (cPanel) .

لە پەڕەی هەژمارەکانی ئیمێڵ دا دەتوانی هەموو ئەو ئیمێڵانە ببینی کە لە سەر هۆستەکەت دروست کراون و دەتوانی ڕێکیان بخەی.

هەروەها هەر لەوێشەوە دەتوانی ئیمێڵی تازە دروست بکەی بە کلیك کردن لە سەر دوگمەی "Create" .

دوای ئەوەی کە کلیکت لە سەر Create کرد ئەوا ڕاستەوخۆ دەگوازرێیتەوە بۆ پەڕەی دروست کردنی ئیمێڵ.

بۆ دروست کردنی ئیمێڵ لە ڕێی ئەم پەڕەیەوە، ئەم زانیاریانە داخڵ بکە:

 - سەرەت username بنوسە کە دەبێت بە ئینگلیزی بێت و دەبێتە ناوی ئیمێڵەکەت.

 - دواتر وشەی نهێنی بنوسە بۆ ئیمێڵەکەت

 - دواتر ئەو قەبارەی دیسکە دیاری بکە کە دەیدەی بەو ئیمێڵە. " وا باشترە هەرگیز Unlimited هەڵنەبژێردرێت لە بەر لایەنی سیکیوریتی".

 - لە کۆتاییدا کلیک لە سەر Create بکە.

ئێستا ئیمێڵەکەت دروست کرا و ئامادەیە بۆ کار.

 

ڕێگای سێیەم:

ڕێگای سێیەم و ڕێگای دووەم تا ڕادەیەکی زۆر لە یەك دەچن تەنها جیاوازی ئەوەیە کە لەم ڕێگایە دا سەرەتا دەچێتە ناو کۆنتڕۆڵی cPanel ەوە و دواتر دەچیتە ناو هەژمارەکانی ئیمێڵەوە (Email Accounts).

بۆ چوونە ناو cPanel ەوە کلیك لە سەر دوگمەی "بچۆرە ناو cPanel ەوە" بکە هەر وەك لە وێنەکە دا نیشان دراوە.

پاشان ڕاستەوخۆ cPanel ت بۆ دەکرێتەوە، لەوێشەوە کلیك لە سەر دوگمەی Email Accounts بکە هەر وەك لە وێنەکەدا دیاری کراوە.

لێرەوە هەمان کردارەکانی ڕغای دووەم دووبارە دەبێتەوە.

 

 


ئەم وەڵامە سودی هەبوو؟

» بگەڕێوە