• لە ئێستا دا هیچ ئاگانامەیەکت نیە.

جیاوازی نێوان POP3 و IMAP چاپی بکە

  • IMAP vs POP3, IMAP چیە, POP3 چیە, جیاوازی نێوان IMAP و POP3
  • 253

IMAP چیە؟

IMAP کورتکراوەی "Internet Message Access Protocol"ە کە ڕێگەت پێدەدات ئیمەیلەکان بخوێنیتەوە هەروەك چۆن لە سێرڤەری بنەڕەت دەردەکەون. هەر گۆڕانکاریەک کە دەیکەیت وەك (سڕینەوە، وەڵامدانەوە، فۆروۆرد کردن یان گواستنەوە) ئەوا دەبینرێت لەلایەن هەر کەسێکی ترەوە چوبێتە ناو وێب مەیڵەوە Webmail یان IMAP بەکار بهێنێت، واتە تۆ کار لە سەر ئیمێڵە بنەڕەتیەکانی سێرڤەرەکە دەکەیت. ئەمە چارەسەری تەواوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت ئامێرەکانی مۆبایل بە کار بهێنن، وەک تەلەفۆن یان تابلێت، چونکە ڕێگە دەدات چەند کەسێك هەمان هەژماری ئیمێڵ بە کار بهێنن لە چەند شوێنێکی جیاوە و لە چەند ئامێرێکی جیاوازەوە و کۆنتڕۆڵی ئیمێڵە بنەڕەتیەکان بکەن. هەروەها ئەمە گونجاوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێ هەمیشە ئاگایان لە چالاکی ئیمێڵەکەیان بێت وەك ئیمێڵی هاتوو و ڕۆیشتوو و فۆڵدەرەکانی ئیمێڵ کە لە سەر سێرڤەر دروست کراون. بە گوێرەی شێوازی ئەو سۆفتوێرەی کە بەکاری دەهێنیت دەتوانرێت وا بکرێت کە کۆپیەکی ئیمێڵەکان لە سەر ئامێرەکەت پاشەکەوت بکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەی Offline بیانبینیت. ئەم بژاردەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کۆنتڕۆڵی ئیمێڵەکەیان بکەن لە چەند ئامێرێکەوە.

 

POP3 چیە؟

پڕۆتۆکۆلی POP3 ڕێگەت پێ دەدات کە کۆپیەك لە ئیمێڵەکانت داونلۆد بکەیتە ناو ئامێرەەکەت یان کۆمپیوتەرەکەتەوە. هەر گۆڕانکاریەك کە ئەنجامی دەدەی لە ئیمێڵەکانت دا بۆ ککەسانی تر یان لە ئامێرەکانی تر دا دەرناکەوێت کە ئەو ئیمێڵەی تێدا بەکار دەهێنی، لە بەر ئەوەی تۆ تەنها کار لە گەڵ وەشانە کۆپی کراوەکان دا دەکەیت و بە هیچ شێوەیەك گۆڕانکاریەکان ناگوازرێتەوە بۆ فایلە بنەڕەتیەکانی سیستمەکە. ئەو نامانەی کە دەیاننێری یان دەیانسڕیتەوە یان دەیانگوازیتەوە تەنها لەو ئامێرە دا دەردەکەوێت کە کارەکەت لە سەر ئەنجام داوە و لە ئامێرەکانی تر دا دەرناکەوێت ئەگەر چی بە هەمان ئیمێڵیش چوبیتە ناوەوە و webmail یش لە ناویاندا. ئەم بژاردەیە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ نوسخەیەکی باکئەپی ئیمێڵەکانیان هەبێت لە سەر ئامێرەکەیان و بەو شێوەیەش ئیمێڵ و فایلە بنەڕەتیەکە بە دەستکاری نەکراوی لە سێرڤەرەکەدا دامێننەوە، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانن کە هەندێك پڕۆگرام بژاردەی ئەوەی هەیە کە ئیمێڵەکانی سێرڤەرەکە بسڕێتەوە دوای ئەوەی کە کۆپیەکی ئیمێڵەکانی داونلۆد کرد ئەمەش بە گوێرەی پڕۆگرامەکانی بەکار هێنانی ئیمێڵ دەگۆڕێت، زۆر پێویستە ئاگاداری ئەوە بن.

ئەم بژاردەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە کاتی کەمیان هەیە ککە لە ئۆنلاین بن و دەیانەوێ ئیمێڵەکان داونلۆد بکەن و دواتر بیانخوێننەوە. هەروەها زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کۆپیەکی هەموو ئیمێڵەکانیان لە سەر کۆمپیوتەرەکەیان هەبێت ئەگەر بە نیازی ئەوە بن کە ئیمێڵەکەیان دابخەن و بیسڕنەوە.

 


ئەم وەڵامە سودی هەبوو؟

» بگەڕێوە