• لە ئێستا دا هیچ ئاگانامەیەکت نیە.
بەشداربوو
200 +
ساڵ کارکردن
10 +
ماڵپەڕی چالاك
70 +
ئەپ و سۆفتوێر
80 +

ئێمە هۆست کوردین

کۆمپانیای هۆست کورد کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە کە لە بوارەکانی ئای تی و وێب هۆستینگ دا کار دەکات و بەشێکە لە گروپی سی جی کورد.

"ئەرکی ئێمە ئاسانکردن و خۆکارکردنی گشت پڕۆسەکانی ئای تیە کە کۆمپانیاکان پێویستیان پێیەتی، لە دابینکردنی باشترین تەکنۆلۆجیای سەردەم و بەڕێوەبردن و پاڵپشتی کردنی پڕۆژەکانیان. هەوڵی ئێمە دابین کردنی باشترینە بە کەمترین نرخ بە شێوەیەك کە بۆ هەموو کەس گونجاو بێت کارمان لە گەڵ بکات لە تاکە کەسێکەوە کە پڕۆژەیەكی بچوکی هەیە تا کۆمپانیایەکی گەورە." خەڵات جەلال، بەڕێوەبەری هۆست کورد

چیرۆکی هۆست کورد دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٨ کاتێك "خەڵات جەلال" لە گەڵ کۆمەڵێك لە هاوڕێکانی بیر لەوە دەکەنەوە کە پڕۆژە ئای تیەکانیان لە ماڵپەڕێك دا کۆبکەنەوە و چەند تایبەتمەندیەکێ خۆکاری بۆ دابنێن کە بتوانێت خۆی بەڕێوە ببات.