• لە ئێستا دا هیچ ئاگانامەیەکت نیە.

گرەنتی ٣٠ ڕۆژ چیە؟ چاپی بکە

  • 296

لە پێناوی ڕەزامەندی بەشدار بوانمان دا کۆمپانیای هۆستکورد ئۆفەرێکی تازەی داناوە ئەویش بریتیە لە گرەنتی ٣٠ ڕۆژ، بۆ هەموو بەرهەمەکانی هۆست و خزمەتگوزاری سێرڤەر و دۆمەین. ئەویش بریتیە لە گێڕانەوەی پارە بۆ کڕیار ئەگەر بێت و بەشدار بوو پێش ٣٠ ڕۆژ خزمەتگوزاریەکەی ڕەفز کرد یان پاشگەز بۆوە.

ئایا ئەمە دۆمەینیش دەگرێتەوە؟
بەڵێ بە دڵنیاییەوە دۆمەینیش دەگرێتەوە بەڵام دوای ئەوەی پارەکەی وەرگرتەوە ناتوانرێت چیتر کۆنتڕۆڵی دۆمەینەکەی بکات و دۆمەینەکە دەبێتە موڵکی کۆمپانیا تا ئەو وادەیەی بە سەر دەچێت .

چۆن دەتوانم پارەکە وەرگرمەوە؟
پێویستە سەرەتا لە پانێڵی بەشداربوانەوە داوای داخستنی خزمەتگوزاری بکەی و دواتر لە ڕێی تکتێکەوە داوای گێڕانەوەی پارەکەت بکەی، ئەگەر پارەکە بە CreditCard درابوو ئەوا دەگەڕێتەوە سەر هەژمارەکەی کە ئەمەش لە بانکێكەوە بۆ بانکێکی تر ماوەکەی جیاوازە، هەروەها دەتوانێت بە شێوەی کاشیش وەریگرێتەوە. ئەگەر پارەکەی بە شێوەی کاش دابوو ئەوا پارەکە بە شێوەی کاش وەردەگرێتەوە و ئەگەریش لە ڕێی ئاسیا حەواڵەوە درابوو ئەوا پارەکە دەگەڕێتەوە سەر هەژمارەکەی * لە ئاسیا حەواڵە.

*/ ئاسیا حەواڵە تاخی خۆی هەیە بۆ هەر ئاڵوگۆڕێکی پارە.


ئەم وەڵامە سودی هەبوو؟

» بگەڕێوە