• لە ئێستا دا هیچ ئاگانامەیەکت نیە.

بەستنەوەی ئیمێڵەکەت بە Gmail ەوە چاپی بکە

  • جی مەیل, بەستنەوەی ئیمێڵ, Gmail, ئیمێڵ لە ڕێی Gmail ەوە
  • 939

زۆر جار وا حەز دەکەیت کە ئیمێڵەکانت لە ڕێی ئینتەرنێت ئەپلیکەیشنێکی دەرەکیەوە ڕێک بخەی و ئەو شوێنە بە کار بهێنی بۆ ناردنی ئیمێڵ لە ڕێی ئیمێڵی دۆمەینەکەتەوە. لەم بابەتە دا دەتوانی بە تەواوی ئیمێڵی دۆمەینەکانت ببەستیتەوە بە هەژماری Gmail ەکەتەوە وەک ئەکاونتێکی دەرەکی.

چۆنێتی بەستنەوەی ئیمێڵەکەت بە Gmail ەوە:

کار کردن لە Cpanel دا.
١. سەرەتا بچۆرە سەر Cpanel ی هۆستەکەت و لەوێوە Email Accounts بکەرەوە.

Open email accounts

٢. دواتر بچۆرە سەر ئەو ئیمێڵەی کە دەتەوێ بیبەستیتەوە و کلیک لە سەر Connect to device بکە و پاشان بچۆرە سەر Setup mail client بۆ کردنەوەی پەنجەرەی ڕێکخستنی ئەپ.
Setup mail client

٣. ئەو زانیاریانەی کە بۆت دەکرێتەوە پاشەکەوتی بکە لە گرینگترینیان SMTP Port ە هەر وەک لە وێنەکەدا دیاری کراوە.
Email client information

کار کردن لە Gmail دا
٤. سەرەتا بچۆرە ناو هەژمارەکەت لە Gmail دا و پاشان بچۆرە سەر Settings هەر وەک لە وێنەکەدا نیشان دراوە.

Gmail Settings

٥. پاشان بچۆرە سەر بەشی Accounts and Import دواتر بچۆرە سەر Send email as بۆ ڕێکخستنی ناردنی ئیمێڵ.
تێبینی: بەستنەوە دوو بەشە ناردن و وەگرتن ئێمە سەرەتا باسی ناردن دەکەین (Send mail as) و دواتر دەچینە سەر وەرگرتن (Check mail from another account)
Account and import

٦. پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە لەو پەنجەرەیەدا ناو "لە کاتی ناردنی ئیمێڵ دا لە تایتڵی sender دا دەردەکەوێت" و ئیمێڵ بنوسە و دواتر کلیک لە سەر Next Step بکە.
Add another email account

٧. لە پەنجەرەی دواتر دا پێویستت بەو زانیاریانە دەبێت کە لە قۆناغی ٣ دا دەستت کەوت. "هەندێک جار ئەو زانیاریانە بە شێوەی خۆکار داخڵ دەکرێت بەڵام ئەگەر زانیت فەرقی هەیە خۆت بیاننوسە.
SMTP Server :کە بریتیە لە سێرڤەر ناردنی ئیمێڵ و بە شێوەی بنەڕەت بریتیە لە "mail.yourdomain.ext" کە yourdomain بریتیە لە دۆمەینەکەت و ext یش بریتیە لە پاشگری دۆمەینەکەت "com یان net یان org ....وە هەروەها" بۆ نمونە: mail.cgkurd.com
دواتر ئیمێڵ و وشەی نهێنی بنوسە "ئەو وشەی نهێنیەی کە لە کاتی دروست کردنی ئیمێڵەکەتدا داتناوە".
ئەگەر خزمەتگوزاری SSL ت هەبوو ئەوا دەتوانی Secured Connection using SSL هەڵبژێری ئەگەر نا ئەوا هەر Secured connection using TLS هەڵبژێرە، لە هەر دوو بارەکە دا تەنها port ەکە دەگۆڕێت، Port یش لە قۆناغی ٣ دا دراوە و پاشان کلیک لە سەر Add Acount بکە.
add email account

 ٨. ئێستا پەنجەرەیەکی ترت بۆ دەکرێتەوە کە پێت ڕادەگەیەنێت کارەکەت تەواو بووە و پێویستە Verification Code بنوسی، ئەو کۆدەش لە ڕێی ئیمێڵەوە دەنێردرێت بۆ ئیمێڵی دۆمەینەکەت "واتە ئەو ئیمێڵەی کە دەتەوێ بیبەستیتەوە. بچۆرە ناو ئیمێڵەکەتەوە لە Cpanel یان webmail ەوە و ئەو ئیمێڵە بکەرەوە و ئەو کۆدە کۆپی بکە کە بۆت هاتووە، هەر وەک لە وێنەکەدا نیشان دراوە.
verification email

Verification dialog

 ئێستا ئیێڵەکەت بەسترایەوە بە Gmail ەوە بۆ ناردنی ئیمێڵ و ڕاستەوخۆ دەتوانی لە ڕێی Gmail ەوە ئیمێڵ بە ئیمێڵی دۆمەینەکەی خۆت بنێری..
Sending email

 

ڕێکخستن بۆ وەرگرتنی ئیمێڵ لە ڕێی Gmail ەوە:
هەروەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێ دا دەبێ بە هەر دوو شێوەکە Send و Recive بیبەستینەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئیمێڵ بنێرین و لە هەمان کاتدا ئیمێڵیش بێتە ناو Gmail ەکەتەوە، تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە. بێگومان ئەم قۆناغەیان ئاسانتر دەبێت چونکە زۆربەی زانیاریەکان پشت دەبەستێت بە قۆناغەکانی پێشوتر کە ئەنجاممان داوە.

٩. بگەڕێوە بۆ قۆناغی ٥ و لەوێدا لە جیاتی هەڵبژاردنی Send Email as بچۆرە سەر بەشی Check Mail from another account و کلیک لە سەر Add a email account بکە.

١٠. دواتر پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە داوای ئیمێڵەکەت لێ دەکات، ئیمێڵەکەت بنوسە کلیک لە سەر Next بکە.

 

١١. پاشان Import email from my other account (POP3) هەڵبژێرە و کلیک لە سەر Next بکە.

 

١٢. لە دوا قۆناگێشدا پێوسیتە زانیاریەکانت بنوسی کە بریتین لە:
username: لەم خانەیە دا ەیمێڵەکەت بنوسە
Password: لەم خانەیە دا وشەی نهێنی ئیمێڵەکەت بنوسە " ئەو ئیمێڵەی دەتەوێ بیبەستیتەوە.
POP Server: لێرەدا پێویستە سێرڤەری POP3 بنوسی کە بە شێوەی بنەڕەت بریتیە لە mail.yourdomain.com واتە سێرڤەری دۆمەینەکەت
Port: ئەمە زۆر گرنگە و تکایە بگەڕێوەی بۆ خاڵی سێیەم بۆ دەستکەوتنی بەشێوەی گشتی ئەگەر SSL بە کار نەهێنی بریتیە لە 110
پاشان کلیک لە سەر Add Acount بکە.


ئێستا کارەکە تەواو بوو، دەتوانی ئیمێڵت بۆ بێ و ئیمێڵیش بنێری. ئەگەر هەر کێشەیەک ڕویدا یان پاڵپشتیتان ویست تکایە پەیوەندی بکەن بە بەشی هونەریەوە بە بێ دوودڵی.

 


ئەم وەڵامە سودی هەبوو؟

» بگەڕێوە