• لە ئێستا دا هیچ ئاگانامەیەکت نیە.

بەستنەوەی ئیمێڵەکەت بە مۆبایلەکەتەوە - ئەندرۆید چاپی بکە

  • 242

یەکێک لە تایبەتمەندیە هەرە گرنگەکانی ئیمێڵی تایبەتی ماڵپەڕەکەت ئەوەیە کە دەتوانی بیبەستیتەوە بۆ سۆفتوێرێکی دەرەکیەوە و لە ڕێیەوە ئیمێڵەکانت ڕێك بخەی. لەم بابەتە دا باسی چۆنێتی بەستنەوەی ئیمێڵەکەت دەکەین بە ئەپی Gmail کە لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید دا بەردەستە.

پێش ئەوەی دەست بکەین بە بابەتەکە پێویستە هەندێك زانیاریتان بدەینێ لە سەر ئەو زاراوانە یان بەشانەی کە باکاریان دەهێنین و پێویستتن بۆ ئەم کردارە.

بۆ بەستنەوەی هەر ئیمێڵێک بە Client ێكی دەرەکیەوە پێویستت بەم شتانە دەبێت و داوات لێ دەکرێت:

  • شێوازی بەستنەوە (IMAP یان POP3)
  • سێرڤەری ئیمێڵی هاتوو واتە Incoming mail Server
  • سێرڤەری ئیمێڵی ڕۆیشتوو واتە Outgoing mail server
  • پۆرت Port واتە تنێڵی پەیوەندی Client بە Mail Server ەوە
  • بڕوانامەی پاراستن Security Certificate
  • ئیمێڵ: واتە ئەو ئیمێڵەی کە دەتەوێ بە کاری بهێنی
  • ناوی بەکارهێن یان User Name
  • وشەی نهێنی Password کە ئەمەش وشەی نهێنی ئیمێڵەکەت

بە گشتی بۆ بەستنەوەی ئیمێڵەکەت بە هەر سۆفتوێرێکەوە بە دوو شێواز دەکرێت کە بریتین لە شێوازی پارێزراو و شێوازی ئاسایی. بۆ بەکارهێنانی شێوازی پارێزراو پێویستت بە SSL Certificate دەبێت کە ئەمەش لە لایەن هۆست کوردەوە بۆ گشت بەشداربوەکانمان دابین کراوە.

 

بەشی یەکەم: کار کردن لە سی پانێڵ

بۆ ئەوەی دەست بەم کردارە بکەی سەرەتا پێویستە زانیاریەکان وەرگری ئەگەر لە یادت نەبوو، ئەویش بە چوونە سەر Cpanel ەکەت و پاشان بچۆرە سەر Email Accounts لەوێشەوە ئەو ئیمێڵەی کە دەتەوێ دیاری بکە و بچۆرە سەر Connect Devices.

پەڕەی ڕێکخستنی هەژمارەکان

دواتر پەڕەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە هەموو زانیاریەکانی تایبەت بە بەستنەوەی ئیمێڵەکەت بە سۆفتوێرە دەرەکیەکان لە خۆ دەگرێت، بە دوو شێواز هەر وەك لە سەرەتا دا باسمان کرد (شێوازی پارێزراو و شێوازی ئاسایی)، ئێمە پێمان باشە شێوازی پارێزراو بەکار بهێنرێت ئەگەر SSL Certificate بەردەست بوو. لە بەشی "Mail Client Manual Settings" دا هەموو وردەکاریەکان بێچگە لە وشەی نهێنی دەتوانی بە دەست بخەی بەم شێوەیەی خوارەوە.

بۆکسە شینەکە زانیاری بەستنەوەی پارێزراو لە خۆ دەگرێت و بۆکسە زەردەکەش زانیاری بەستنەوەی ئاسایی.

 

بەشی دووەم: کارکردن لە مۆبایل دا

سەرەتا لە مۆبایلەکەت دا ئەپی Gmail ىکەرەوە و بچۆرە سەر Settings و پاشان بچؤرە سەر Add Account.

لە پەڕەی Setup Email دا Other هەڵبژێرە و لە پەڕەی دواتر دا لە بەشی Add your email address دا ئیمێڵەکەت بنوسە " ئەو ئیمێڵەی کە دەتەوێ بیبەستیتەوە بە مۆبایلەکەتەوە".

لە پەڕەی دواتر دا دوو بژاردە دێتە بەردەمت کە ئایا دەتەوێ بۆ IMAP یان POP3 ئیمێڵەکەت ببەستیتەوە، ئەگەر شارەزاییت نیە لەو دوو پڕۆتۆکۆلە دا وا باشترە ئەم بابەتە بخوێنیتەوە

جیاوازی نێوان IMAP و POP3

ئێمە پێمان باشە IMAP هەڵبژێری و بۆ ئەم فێرکاریە IMAP بەکار دەهێنین و لە پەڕەی دواتە دا پێویستە وشەی نهێنی ئیمێڵەکەت بنوسی.

دوای ئەوەی ئەو قۆناغانەی سەرەوەت جێبەجێ کرد، ئێستا پێویستە Mail Server ەکان دابنێیت. 

ئێستا پەڕەیەکمان بۆ دەکرێتەوە کە داوای نوسینی incoming mail server دەکات لە بەشی server دا، خۆی بە شێوەی default مەیڵ سێرڤەرێك دادەنێت ئەگەر وەکو ئەوەی تۆ نەبوو بیگۆڕە.

بە شێوەی ئاسایی لە هۆست کورد دا mail server بریتیە لە دۆمەینەکەت لە گەڵ پێشگری mail واتە mail.yourdomain.com کە yourdomain.com بریتیە لە دۆمەینەکەت و پێویستە دۆمەینەکەت لە جیاتی دابنێی.

دوای ئەوە سێرڤەر ئمێڵی هاتومان دانا "incoming mail server" کلیك لە سەر Next بکە ڕاستەوخۆ پەڕەی Outgoing Mail Server دەکرێتەوە کە هەندێك جار بە SMTP Server یش ناوی دەهێنرێت. ئەمیش بە هەمان شێوەی پێشوو بریتیە لە دۆمەینەکەت لە گەڵ پێشگری mail واتە mail.yourdomain.com، لە بەشی SMTP Server دا دایبنێ و کلیك لە سەر Next بکە.

دوای ئەوەی کە ئەم کردارانەت ئەنجام دا، ئەگەر کردارەکەت سەرکەوتوو بێت ئەوا ڕاستەوخۆ پەڕەی Account Options دەکرێتەوە کە داوات لێ دەکات Sync Frequency دیاری بکەیت واتە چەند خولەك جارێك داتاکان Sync بکات لە گەڵ سێرڤەر و داتا تازەکانت بۆ بهێنێت. بە شێوەی Default هەموو ١٥ خولەك جارێك دیاری کراوە.

ئێستا هەژماری ئیمێڵەکەت بە سەرکەوتویی بەسترایەوە بە ئەپی Gmail ی مۆبایلەکەتەوە و لە ڕیزی هەژمارەکاندا دەردەکەوێت.

 

هەر سەرنجێکتان هەبوو تکایە پەیوەندی بکەن بە بەشی پاڵپشتیەوە.

 


ئەم وەڵامە سودی هەبوو؟

» بگەڕێوە