• لە ئێستا دا هیچ ئاگانامەیەکت نیە.

چۆنێتی پارەدان لە ڕێی فاست پەی (FastPay)ەوە چاپی بکە

  • فاست پەی, FastPay, پارەدان لە ڕێی مۆبایلەوە
  • 244

هەموو کڕیارە بەڕێزەکان دەتوانن لە ڕێی خزمەتگوزاری فاستپەیەوە پارەدانەکانیان ئەنجام بدەن بە بێ ئەوەی هیچ زانیاریەکی هەژمارەکەیان لە ماڵپەڕی هۆستکورد داخڵ بکەن. بە شێوەیەك کە ڕاستەوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ دەروازەی پارەدانی فاستپەی و ڕاستەوخۆ لە ڕێی فاستپەیەوە پارەدانەکە جێبەجێ دەکرێت.

باشیەکانی ئەم جۆرە پارەدانە:

  • ئەم شێوازە لە پارەدان ئاسانکاری تەواو بۆ کڕیار دەکات.
  • زانیاریەکانت هەپیشە پارێزراو دەبن
  • زۆر خێرایە بە شێوەیەك کە لە چەند چرکەیەك پارەدانەکە جێبەجێ دەکرێت بە بێ ئەوەی پێویستی بە هیچ ڕێپێدانێك بێت.

 

چۆنێتی پارەدان:

  • لە کاتی هەڵبژاردنەکانی شێوازی پارەدان "پارەدان لە ڕێی فاستپەی" هەڵبژێرە. 
    تێبینی: دواتریش لە کاتی نیشاندانی پسوڵە دا دەتوانی شێوازەکە بگۆڕی


  • دواتر پسوڵەکەت بۆ دەکرێتەوە کە شێوازی پارەدانی لە ڕێی فاستپەیەوە تێدا جێگیر کراوە، بە کلیك کردن لە سەر دوگمەی "پارەدان لە ڕێی فاستپەی" ەوە ڕاستەوخۆ دەگوازرێیتەوە بۆ پەڕەی پارەدان.


  • لەم قۆناغەدا پێویستە قردەکاریەکانی هەژماری فاستپەیەکەت داخڵ بکەیت، بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەتەوە پارەدانەکە جێبەجێ بکرێت. ئاگادار بە ئەم قۆناغە بنچینە کراوە لە سەر سێشن دوای تەواو بونی کاتی سێشنەکەت چیتر ناتوانی لەو پەڕەیەوە پارەدانەکە جێبەجێ بکەیت و پێوسیتە دووبارە کلیك لە سەر دوگمەی پارەدان لە ڕێی فاستپەیەوە بکەی بۆ ئەوەی پەڕەیەکی نوێت بۆ بکرێتەوە.



  • ئەگەر پارەدانەکەت سەرکەوتوو بوو ئەوا دوای چەند چرکەیەك دەگوازرێیتەوە بۆ ماڵپەڕی هۆستکورد و پێت ڕادەگەیەنرێت کە پارەدانەکەت سەرکەوتوو بووە.


    پارەدانەکەت بە سەرکەوتویی جێبەجێ کرا.

چەند تێبینیەك:

  • دوای ئەوەی پارەدانەکە لە ماڵپەڕی فاستپەی جێبەجێ کرا ڕاستەوخۆ پەڕەکە دامەخەرەوە، چاوەڕێ بکە تا دەگوازرێیتەوە بۆ پەڕەی سەرکەوتن لە ماڵپەڕی هۆست کورد.
  • هەر کاتێك ویستت شێوازی پارەدانەکە بگۆڕیت، ئەوا ڕاستەوخۆ پسوڵەکە بکەرەوە و لەوێوە دەتوانی شێوازی پارەدانەکەت بگۆڕی.
  • بەو پێیەی کە فاستپەی تەنها پاڵپشتی دیناری عێراقی دەکات، هەموو ئەو ئۆردەرانەی کە لە بە دۆلار دەیانکەی ئەوا بۆ پارەدان تحویل دەکرێت بۆ دینار و پاشان پارەدانەکە جێبەجێ دەکرێت.
  • نرخی دینار بە دۆلار بە پێی نرخی بانکو ناوەندی دەبێت، ئەمەش وەك خزمەتێك بۆ کەستەمەرەکانمان.

 

 

 

 

 

 

 

 

 


ئەم وەڵامە سودی هەبوو؟

» بگەڕێوە